بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سووری رایگەیاند کە داعش لە ناوچەی 55 کە دەکاتە دەڤەری بنکەی نایاسایی ئەلتەنفی ئەمریکا لە سنووری عێراق، سووریا و ئۆردۆن، هێرشیان کرد.
داعش درەنگای شەوی رابردوو هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی سوپای سووریا لە جوندی مەعدان لە رۆژهەڵاتی ڕەقە.
ئەم هێرشە لە پشتوێنەی ئەمنی سەربازی دەڤەری بنکەی ئەمریکایی ئەلتەنف کراوە.
دەوترێت 10 سەربازی سووری کوژراون و 6 سەرباز بریندار بوونە.
Your Comment